کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە رایگەیاند، پارتی ویستی ڕووداوی کوشتنی پێشمەرگەیەکی لە دەرکار بخاتە ئەستۆی هێزەکانی هەپەگە، هەموو ئەم هەواڵانە دوورن لە ڕاستیی و بەم جۆرە ڕەوایەتیی دەدەن بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورکا، دەشڵێت، “باشووری کوردستان بەبێدەنگی لەبەرامبەر داگیرکاری ناپارێزرێت”.
ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە لەراگەیەندراوێکدا وەڵامی پارتی دیموکراتی کوردستانی دایەوە و رەتیکردەوە کە هەپەگە دەستی لە رووداوی کوژرانی پێشمەرگەیەکی پارتیدا هەبێت و دەشڵێت، “پارتی بەمەبەست رووداوی کوژرانی پیشمەرگەکەی دەخاتە ئەستۆی هەپەگەوە”.
لەراگەیەندراوەکەشدا پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پارتی بەم هەنگاوانەی ڕەوایەتیی بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورکا دەدات و دەچنە چواچێوەی شەڕی تایبەتی تورکیا لە کردنە ئامانجی گەریلاکانمان.
رۆژی ٦ی ئەم مانگە، لەچیای مەتینی قەزای ئامێدی، لەلایەن هێزێکی (هەپەگە)ەوە هێرشکرایە سەر هێزێکی پیشمەرگە و بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی پیشمەرگەش، پێنج پێشمەرگە شەهید بوون حەوتی پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.