به‌گوێره‌ی نووسرای ژماره “14671” کە وێنەیەکی دەست تۆری هەواڵی ژیان کەوتووە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر، ئۆتۆمبێلی ژماره “331083 تایبه‌ت – هه‌ولێر” له جۆری “كیا سۆرینتۆ ستێشن” كه به ناوی “سه‌لیم هه‌مزه ساڵح”ه، گلدانه‌وه‌ی له‌سه‌ردانراوه و له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، هیچ به‌ربه‌ستێك نییه بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كه له رێگای دادوه‌رییه‌وه .
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت پێشتر کەسێک بە ناوی هیمداد عەزیز کە خۆی وەک پاسەوانی مەلا سەلیم ناساندووە وتوویەتی ، “دوای ئه‌وه‌ی “مه‌لا سه‌لیم شوشكه‌یی” له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بووه په‌رله‌مانتار، به‌ڵێنی به من و چه‌ند كه‌سێكی دیكه دا، كه وه‌كو پاسه‌وان دامانبمه‌زرێنێت، هه‌ر ئه‌و كات ناسنامه‌ی لێوه‌رگرتین و بریكارنامه‌یه‌كیشی پێكردین و دواتریش ئاگاداریكردمه‌وه، كه به فه‌رمی وه‌كو پاسه‌وانی تایبه‌تی خۆی دامه‌زراوم و مووچه‌كه‌ی له به‌غدا بۆ هێنام، كه 600 هه‌زار دینار بوو، بۆ ماوه‌ی 7 مانگ ئه‌و مووچه‌یه‌ی پێدام، دواتر گوتی ناوتان سڕاوه‌ته‌وه و مووچه‌تان نه‌ماوه، بەڵام دواتر زانیومە کە موچەکەم نەبراوە و هەر بەردەوامبووە”.
هاوکات سەبارەت بەم هەواڵە، سەلیم شوشکەی لە فەیسبوکی خۆی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێدا هاتووە ،”ئێمە وەک پەڕلەمانتارانی کۆمەڵی دادگەری لەبەغدا دوو پاسەوانمان لەلایەن کۆمەڵ بۆ دیاری کراوە کۆی پاسەوانەکانی دیکە لەدامو دەزگاکای کۆمەڵ دەوام دەکەن پارەکەش دەگێڕینەوە بۆ کۆمەڵ تەنیا ئەو بڕە پارەی وەری دەگرین کەکۆمەڵ بۆی دیاری کردوین”.
دەشڵێت “دووەم ئەو برادەرەی کەناوی هیمداد عزیزە زیاتر لە حەوت ساڵە بەدەست لەپشتان قوڕمیشکردن لەهات و هاواریەتی گوایە ملێۆنێک و هەشت سەد هەزاری لای ئێمەیە بەڵام ڕاستیەکەی ئەو بڕەپارەیە بۆ کۆمەڵی دادگەری گەڕاوەتەوەوەک تێکڕای پاسەوانەکانی دیکە دوای ئەوەی ڕوون بۆوە کەناوبراو دووموچەی هەیە موچەکەی بڕاو کەسێکی دیکەی لەشوێن دانرا …
سێ هەم: دەبێت ئەو ڕاستیە بۆ هەمولایەک ڕوون بێتەوە کە پاسەوانەکانی ئێمە لەدەزگا کانی کۆمەڵی دادگەری کوردسان دەوام دەکەن و تەنیا دوو پاسەوان دراون بەئێمەی پەڕلەمانتار کەیەکیان لەکوردستان و ئەوی تریان لەبەغدا کۆمەڵی دادگەریش دادگەرانە ئەو بڕە پارەیەی کەبەناوی پاسەوانەوەکانەوە دێت دەداتە زۆر ترین پاسەوان، ئەوەی کۆمەڵی دادگەری لەحیزبەکانی دیکە جیادەکاتەوە ئەوەیە کە پەڕلەمانتارەکانی موچەکانیان لەگەڵ حیزب بەش دەکەن و حیزب موچەیەکی دیاری کراو ئەداتە پەڕلەمانتارەکانی” .
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە ” ئەوکەسانەی کەناویان تۆمار کراوە وەک پاسەوان و دەوام دەکەن و ئەوانەی دەوام ناکەن لە لایەن حیزبەوە موچەکانیان جیاوازەو بەپێی دەوامیان موچەیان پێ ئەدرێت بۆیەئاساییە کەسێک دەوامی زۆرترەو زیاتر لەئەرکدایە موچەکەشی زیاتربێ کەسێک دەوامێکی کەمی هەیە و تەنیا ناوی هەیە موچەیەکی کەم وەربگرێت”.