مەفرەزەکانی سریەی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتباریان بەبڕێک مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرد.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند، لەمیانەی گەڕان و پشکنینە بەردەوامەکانی هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – سریەی تایبەتی بارەگا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و کەسانی لەیاسا دەرچوو، دوێنێ ٢٠٢١/٦/٨، توانیان لەناو شاری سلێمانی دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ز، أ، ع لەدایکبووی ١٩٩١) و (م، س، ج لەدایکبووی ٢٠٠١) بەبڕێک مادەی هۆشبەرەوە دەستگیربکەن.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، دواتر تۆمەتبارەکان ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کران و لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ١٤ی تایبەت بەمادە هۆشبەرەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.