بەیان غەریب لە بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی خێزانی منارە ئازادکراوە، بەڵام لە بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی خێزانی قەڵاش سکاڵای لەسەر بووە بۆیە جارێکی دیکە دەستگیرکراوەتەوە.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ سنورمیدیای ڕاگه‌یاند، جارێکی دیکە بەیان غەریب دەستگیرکراوەتەوە لەسەر توندوتیژی خێزانی و زیندانیکراوە لە بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی خێزانی قەڵا لە هەولێر و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەیان غەریب لەلایەن توندوتیژی خێزانی قەڵا و توندوتیژی خێزانی منارە سکاڵای لەسەر تۆمارکرابوو، بەڵام لە توندوتیژی منارە بە کەفالەت ئازادکراوە.

باسی لەوەشکردووە، لە شاری سلێمانیش سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و داواکراوە کە رادەستی دادگای سلێمانی بکرێت بە مەبەستی لێکۆڵینەوە.

بەیان غەریب؛ یەکێک بوو لە ئەکتەرە ناسراوەکانی کوردستان و چه‌ندین فیلم و درامای هه‌یه‌، بەڵام دوای ماوەیەک لە ونبوونی، لە سۆشیاڵ میدیاکان دەرکەوتەوە و كۆمه‌ڵێك گرته‌ی ڤیدیۆیی بڵاوده‌كرده‌وه‌، كه‌پێچه‌وانه‌ی كلتوری كورد بوو، لە سەرەتای مانگی شوباتدا و لەسەر داوای داواکاری گشتی دەستگیرکرا، کە سەرەتای دەستگیرکردنەکەی لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک بوو، کە وتبووی “خێزانەکەی هەڵخەڵەتاندووە” و دواتر چەند هاوڵاتیەکی دیکە سکاڵایان لەسەری تۆمارکرد.