دەقی ڕاگەیەندراوی ژمارە3ی وەزارەتی پێشمەرگە:
کاتژمێر ٧:٣٠ سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، لەناوچەی شەرانش لەناحیەی دەرکاری قەزای زاخۆ، جارێکی تر له درێژەی ئه‌و رووداوه نه‌خوازراوانه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، پێشمەرگەیەک بەناوی(رەزوان محەمەد عەلی) شه‌هیدبوو .
له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا، ئه‌وە جاری دووه‌مه روداوی نه‌خوازراوی له‌و شێوه‌یه رووده‌دات، ئێمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌م جۆره كرده‌وانه به‌توندی ئیدانه و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، كه دواجار به‌قازانجی دوژمنان و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان ته‌واوده‌بێت .
بانگ له ته‌واوی هاوپه‌یمانان و حكومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ین، بۆ نیشاندانی رۆڵی كارا و كاریگه‌ریان له راگرتنی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه و پاراستنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێم، هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا رۆڵ بگێڕن .
هێزه‌كانی پەکەکەش دەبێت لەوە تێبگەن، بەم کردەوانەیان هیچ ئامانجێک بەدی نایه‌ت و ته‌نها گه‌له‌كه‌مان باجی گەورە ده‌دات، هێزەکانی پێشمەرگە لە ئاست بەرپرسیارێتی گەورەی سەرشانی خۆیاندا دەبن، لەپاراستنی شار‌و گوندەکان و خەڵکی کوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌رێم له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانی .
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپاتیده‌كاته‌وه، كه پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێم له‌ئه‌وله‌ویه‌تی كارهكانیەتی و رێگه نادات هیچ هێزو لایه‌نێك سنوره‌كانی بخاته مه‌ترسیه‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش به مافی خۆی ده‌زانێت به‌هه‌موو هێزه دیموكراتخواز و وڵاتانی دۆست رابگه‌ینێت، كه ئه‌ركی پێشمه‌رگه پاراستنی ئاشتی و ئازادی و راوەدوونانی تیرۆریستانی داعشە، نه‌ك شه‌ڕێكی نه‌خوازراوی ده‌ستدرێژیكارانه .
سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوسه‌نگه‌رانی شەهید رەزوان دەکەین و شیفای خێراش بۆ برینداری ئه‌م رووداوه ده‌خوازین .
وەزارەتی پێشمەرگە
٨ی حوزەیرانی٢٠٢١