كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی حزب و لایه‌نه كوردستانیه‌كان له‌كه‌ركوك بۆ تاوتوێكردنی پرسی چه‌ند ئاڵوگۆڕێك كه‌له‌ناو ئۆفیسی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن كراوه به‌ڕێوه‌چوو.
دواتر له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌ییدا محه‌مه‌د عوسمان لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی ڕایگه‌یاند: وه‌ك لایه‌نه كورستانیهكان تۆمه‌تی لایه‌نه‌كانی عه‌ره‌بی و توركمانی ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه كه‌ئه‌و گۆڕانكارییانه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورد كرابێت.
وتیشی: ئێمه‌ش وه‌كو لایه‌نه كوردستانیه‌كان تێبینیمان هه‌یه له‌سه‌ر گۆڕانكاریه‌كان، به‌ڵام دژی ناوه‌ستین چونكه گۆڕانكاریه‌كه ڕێوشوێنێكی ئیدارییه كهكۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن پهیڕهویانكردوه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ڕۆژی 6-6-2021 به‌ره‌ی توركمانی و ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌ییدا رایانگه‌یاندبوو، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی له‌كه‌ركوك له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد كردوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ڕۆژی 2-6-2021 كۆمسێونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئاڵوگۆڕی له‌چه‌ند پۆستێكی ئیداری له‌ئۆفیسی كه‌ركوكی كۆمسیۆنه‌كه‌دا كرد‌و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی چه‌ند لایه‌نێكی لێكهوتهوه.