وەزارەتی پەروەدەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی ١٩ی ئەم مانگە کۆتا رۆژی دەوامی خوێندن دەبێت بۆ پۆلەکانی ١ تا ١١ ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، رۆژی ١٩ی ئەم مانگە کۆتا رۆژی خوێندنی ناوپۆل دەبێت بۆ پۆلەکانی ١ تا ١١ ئامادەیی.

هاوکات، رۆژی ٢٢ی ئەم مانگەش یەکەم رۆژی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ئەمساڵدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێکارەکانی قەدەکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بە جێبەجێکردنی سیستەمی ئاوێتە لەناوپۆلدا.