عەمید قادر، خۆرانی فەرماندە و شارەزایەکی سەربازی بە ئەزموون لە وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای دەکات کە جۆری ئەو زرێپۆشەی کە چیای مەتینا هێرشی کرایەسەر، بە جۆری بەرگریكاری مین و هێرشی كەمین دەناسرێت کە بە ئارپیچی ، موشەکی میلان و چەکی سوک نابڕدرێت.

لە پۆستێکی نوێیدا لە سەر پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، عەمید قادر خۆرانی شارەزا و کەسی بە ئەزموون لە بواری سەربازیدا زانیاری زانستی لەسەر جۆری زرێپۆشی (MRAP) ئاشکرا دەکات و ڕوون دەبێتەوە کە ئەم جۆرە زرێپۆشە بە پێچەوانەی ئەو بانگەشانەی کە دەکرێن کە گوایا پەکەکە بە موشەک یان مین هێرشی کردووەتە سەر زرێپۆشەکەی پێشمەرگە لە چیای مەتینا، بە درۆ دەخاتەوە.

پۆستەکەی عەمید قادر لەسەر فەیسبووک
پۆستەکەی عەمید قادر لە فەیسبووک

ناوی ئەم زرێپۆشە Mine-Resistant Ambush Protected واتە بەرگریکاری مین و هێرشی کەمینە کە بە کورتکراوی بە (MRAP) دەناسرێت.

دروستكە‌ری سە‌رە‌كی ئەو جۆرە‌ ئۆتۆمبیلە‌ زریپۆشە‌ ( كۆمپانیای ئە‌نتە‌ر ناشیۆنالە‌ ) كە‌ لە هەرێمی کوردستان بە ( عە‌نتە‌رناش ) دەناسرێت .

هامری ئەمریکی
هامری ئەمریکی

لە دوای ئەوەی لە ساڵەکانی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧ لە عێراق، زرێپۆشی جۆری هەمەری ئەمریکا شکستی هێنا، سوپای ئەمریکا ئەم جۆرە زرێپۆشەی خستە شوێنی هەمەر لەدەستی سوپاکەیدا.

لاشەی ئەو سەیارەیە لە ئاسنی هەرە ڕەقی پۆلای گولە نەبڕ دروستكراوە، ئاسنی ئەو زرێپۆشە پۆلایەكی تایبەتە كۆمپانیای ( PLASAN ) پلاسانی ئیسڕائیلی دروستی دەكات و ژێرەكەی لەسەر شێوەی پیتی ( V ) ئینگلیزی دروستكراوە بۆ ئەوەی فشاری تە‌قینە‌وە‌ی مین بەدەوری زریپۆشە‌كەدا بلاو بكاتەوەو بەئاسماندا فڕێی نەدا، ئەستوری كۆی گشتی ژێرەوەی یەک ئینجە و دەورەی نیو ئینج و سەرەوەی‌ چارەكە ئینجێكە بۆ ئە‌وی كێشی زۆر نە‌بێ .

كێشی گشتی ئە‌و ئۆتۆمبێلە‌ زریپۆشە‌ ( ٢٠،٩٠٩ )كیلۆیە واتا نزیكەی ( ٢١ )تۆنە  و هێزی ڕاکێشانی توانایی١٢٠٠ئەسپە.

ئەم جۆرە زرێپۆشە بۆ ناوچە شاخاویەكان زۆر گونجاو نیە لەبەر ئەوەی زۆر بەرزە و كێشی زۆرە و بنكەی ڕاگیربوونی تەسكترە لەتوانای ڕاگرتنی ئەو هەموو قوڕساییە بەڵام بۆ دەشت و ناوچە بیابانیەكان زۆر سەركەوتووە .

زۆر ئە‌ستە‌مە‌ چە‌كی دە‌ستی و پیادە‌ی زە‌مینی وە‌ك ( RPG یان میلان … ھتد ) ئە‌و جۆرە‌ زریپۆشە‌ ببڕێ لە‌بە‌ر ئە‌وی ئە‌ستوری تە‌نیشتە‌كانی نیو‌ ئینجە‌‌و لە‌ ئاسنی ھە‌رە‌ ڕە‌ق دروستكراوە‌ كە‌ پێوانە‌ی ڕە‌قیە‌كە‌ی ( ۱۲،۰۰۰ ) پلە‌ی پالە‌پە‌ستۆی ئاسنە‌ ھە‌ر بۆ بە‌راورد شانسی لۆری ئاسایی تە‌نھا ( ۲۰۰ ) پەلە‌ی پالە‌پە‌ستۆی ئاسنە‌ .

چەکەکانی گەریلا
چەکەکانی گەریلا

بە پێی ئەم زانیارییانەی کە ئەم شارەزا سەربازییە باسی کردووە، ئەو چەکانەی کە لەدەستی گەریلادا هەیە کە پێشکەوتوترینیان موشەکی میلانۆیە، توانایی بڕینی زرێپۆشی (MRAP)نییە، و ئەگەریش بیبڕێت ئەوا لە تەنیشتەوە دەبێت نەک، لە سەقفەکەیەوە، هەر بۆیە دوێنێش لە ڕوونکردەوەیەکی دیکەیدا عەمید قادر خۆرانی ئاشکرای کردبوو کە زرێپۆشەکەی پێشمەرگە لە چیای مەتینا بە موشەکی فڕۆکەی تورکیا لێیداراوە، هەر لەمبارەیەوە هەپەگەش وێڕای ئەوەی ڕەتی کردەوە کە گەریلاکان لەو زرێپۆشەیان دابێت، هاوکات داوای کردبوو کە لێژنەیەکی سەربەخۆ پێکبهێنریت بۆ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە کە لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە لێیدراوە.