به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییەی ده‌ركاری سەر بە قەزای زاخۆ رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه بە چەکی قەناس شەهیدکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئه‌دیب جه‌عفه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی “ده‌ركار” سەر بۆ میدیای پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كاتژمێر حەوتی به‌یانی ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌یه‌ك بەناوی “رەزوان سندی” له كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی سه‌ربازی خۆی به گوللـه‌ی قه‌ناسی په‌كه‌كه شه‌هید كرا.
لەبارەی رووداوەکەشەوە، دلێر زێباری بەرپرسی هێزەکانی پاراستنی سنووری عێراق بۆ میدیای پارتی ئەوەی خستوەتەڕوو، “سەرچاوەی تەقەکردن لەو پێشمەرگەیە دیار نییە.”
بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە ئێستادا تەنها لەلایەن میدیای پارتییەوە بڵاوکراوەتەوە و تا ئێستاش میدیای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو هەواڵە بڵاونەکردوەتەوە.
رۆژی ٥ی ئەم مانگەش، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ژمارەیەک چەکداری پەکەکە هێرشیان کردووەتە سەر هێزێکی پیشمەرگە لە چیای مەتین لە دەڤەری ئامێدی و بەوهۆیەشەوە زیاتر لە پێنج پێشمەرگە شەهید و حەوتی دیکەش برینداربوون.