دوابەدوای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان هێزی ڕەوانەی مەتینا کرد، لە ئێستادا دەستی بە ڕەوانەکردنی هێزێکی زۆر بۆ دەڤەری بەردەنازی سەر بە حاجی ئۆمەران کردووە و بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی هێز بۆ ئەو دەڤەرە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوا بەدوای ئەوەی پارتی هێزێکی زۆری سەربازیان لەگەڵ چەکی قورس بۆ چیای مەتینا ڕەوانە کرد، لە ئێوارەی ئەمڕۆەوە دەست کراوە بە ڕەوانەی کردنی هێزی سەربازی بۆ حاجی ئۆمەران.
سەرچاوەیهكی تایبهت به سنورمیدیای ڕاگهیاند، پارتی هێزێکی زۆری بۆ دەڤەری بەردەناز لە حاجی ئۆمەران ڕەوانە کردووە و بەتایبەتی جوڵەی ئەو هێزانە لە شەودا زیادیان کردووە.
سنورمیدیا زانیویهتی، پارتی هێزەکانی ڕەوانەی ئەو هەرێمانە دەکات کە گەریلای لێیە و لە هەوڵدایە ئەو هەرێمانە گەمارۆ بدات. ئەو هێزەی ڕەوانەی حاجی ئۆمەران کراوە، هێزەکانی زێرەڤانییه.
حاجی ئۆمەران لە سەر سنووری نێوان ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستاندا هەڵکەوتووە و ناوچەی قەندیل و خنێرە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.