كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 7-6-2021،لە بارەگای مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لە وەفدی رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان کرا و لە نزیكەوە بارودۆخی هەڵبژاردن و داهاتووی ڕووداوەكان باسیان لێوەكرا.
لە کۆبونەوەکەدا باس لە هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق کرا و سەرجەم بۆچوون و پێشنیارەكان چوونە خزمەتكردنی پرۆژەی داهاتووی هاوپەیمانی كوردستان كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان پێكەوە بەشداری هەڵبژاردنی 10-10-2021 دەكەن بۆ پەرلەمانی عیراق.
پێشتر لە رۆژی 22-5-2021 وەفدی مەكتەبی راگەیاندن سەردانی گردی زەرگەتیان كردبوو، لە نزیكەوە لەگەڵ ژووری رۆژنامەوانی بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوەیان كرد.