عەمید قادر خۆرانی، فەرماندە و شارەزایەکی سەربازی بە ئەزموون لە وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای دەکات کە زرێپۆشەکەی پشمەرگە لە چیای مەتینا بە فڕۆکەی جەنگی یا خود درۆنی تورکی لە ئاسمانەوە لێیدراوە.
لە سەر پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی فەیسبووک، عەمید قادر خۆرانی، فەرماندە و شارەزایەکی سەربازی بە ئەزموون لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونی دەکاتەوە کە زرێپۆشەکەی پێشمەرگە لە چیای مەتینا کە ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە تێیدا پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا، لە ئاسمانەوە بە فڕۆکەی (F16) یان درۆن لێیدراوە.
ئەم شارەزایەی بواری سەربازی لە سێ خاڵدا وەها لێکدانەوە بۆ ئەو ڕووداوە دەکات:
١- ئەو زریپۆشە لە جۆری ( باجەر )ی سەربازیە من بۆخۆم بینیومە ( RPG ) نایبڕەێ دیوارەكانی زۆر پتەو و بە ھێزە .
٢- لە ھەر چوار لاوە یەک فیشەكی بەرنەكەوتیە و پێكراوی موشەكی ( RPG ) یان ھەر جۆرە موشەكێكی تری زەمینی بوایە دەبوایە بە چوار دەوری كەوتبوایە یان تایەكانی پەنچەربوایە .
٣- بە گوێرەی وتەی پێشمەرگە بریندارەكەبێ كە لە نەخۆشخانە وتی شەڕ نەبوو لە ناكاو ساروخێك بە سەقفی زریپۆشەكە كەوت و بە گوێرەی وێنەكانیشبێ دیارە كە لە ئاسمانەوە موشەكی تەیارەی ( F16 ) ی بەركەوتیە یان فرۆكەی بێ فرۆكەوانی ( درۆن ) .
بۆیێ بە بۆچونی خۆم ئەوە كردەوەیێكی تیرۆرستیە بە تەیارەی ( F16 یان دورون ) لە لایەن ھێزێكی تیرۆریستی دژی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان ئەنجامدراوە و ئامانجی سیاسی لەپشتە .
عەمید قادر خۆرانی لە کۆتاییشدا دەستنیشانی کردووە کە ئەم هێرشە، ” پیلانێکی نەگریسە کە ئامانج لێی هەڵگیرسانی شەڕی کورد کوژی و وێرانکردنی هەرێمی کوردستانە”.