ئەمڕۆ یەکشەممە، ئه‌له‌ند تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی باسی لەوەکرد، لەئێستادا پرۆژەی ئاوی هەڵەبجە کێشەی هەیە و لە هەوڵی چارەسەرکردنیداین، دەشڵێت، “تائێستا کیشە دروست نەبووە و لەهەوڵی دابینکردنی ئاوداین بۆ ئەوەی قەیرانی ئاو دروست نەبێت”.
بەڕێوبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکردووە، تایبەت بە هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە بەفیڕۆدانی ئاو لە پارێزگاکەدا، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی مامۆستایانی ئایینی کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و له به‌فیڕۆدانی ئاوهۆشدارییان داوە و بەتاوانیان لەقەڵەمداوە.
هەرلەوبارەیەوەشەوە، غه‌ریب ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه ئەوەی خستوەتەڕوو، لە ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئاستی ئاوی تاڤگه‌كان به‌ته‌واوه‌تی كه‌م بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش وای كردووه ڕێژه‌ی سه‌ردانی گه‌شتیار كه‌م بكات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێم لەمساڵدا لە ئیدارەی گەرمیا وشکەساڵی راگەیاند و تایبەت بەو پرسەش، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بەمەبەستی رێگریکردن لە وشکەساڵی بۆردێکی تایبەتی پێکهێنا.