پێشمەرگەیەکی بریندار دەڵیت: ئەوەی ئهمڕۆ ڕوویدا هێرش نەبوو، فڕۆکە بوو یان مووشەک لە سەقفی سەیارەکەمانیدا.
ئەمڕۆ دوای جوڵاندنی هێزەکانی پێشمهرگهی سهر به پارتی بهرهو ناوچهی گهریلا، ئۆتۆمبێلێکی پیشمەرگە دەبێتە ئامانج و لە ئەنجامیدا پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا.
یەکێک لەو پێشمەرگە بریندارانە بۆ تەلەفیزیۆنێکی پارتی قسەدەکات و ئاشکرایدەکات ئەو هێرشە لەلایەن گەریلاوە ئەنجامنەدراوە و ئۆتۆمبێلەکەیان لە سەقفەوە کراوەتە ئامانج، ئەو دەڵێت”هێرش نەبوو”.
فارس میرۆ ئەو پێشمەرگە بریندارەیە، کە لەو ڕووداوەدا ڕزگاری بووە و دەڵێت: ئەوە هێرش نەبوو، ئێمە چووین کە خاڵێک لەوێ دروست بکەین، نازانین چۆن بوو، دانیشتبووین، لە سەقفی سەیارەکەوە لێماندرا، نەمانزانی فڕۆکە بوو یان مووشەک.
قسەکانی فارس میرۆ، لە هەمانکاتدا ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە پشتڕاست دەکاتەوە کە دەڵێت، گەریلاکانیان بە مەبەستی هۆشداریدان بە چەکدارەکانی پەدەکە، بە چەکی سووک تەقەی ئاسمانیان کردووە، بەڵام زرێپۆشێکی چەکدارەکان گوێی نەدا بە هۆشدارییەکانی گەریلا و بەردەوام بوو لە پێشڕەویی، دواتر بۆمان ڕوون نەبووەتەوە کە ئەو زرێپۆشە ئایا مین پێیدا تەقیوەتەوە یان لە لایەن سوپای تورکەوە بۆردوومان کراون.