لەماوەی ڕابردودا کەسوکاری چەند قوربانییەکی دەستی مافیاکانی ئیتاڵیا ناڕەزایەتییان دەربڕی بەهۆی ئازادکردنی مەترسیدارترین مافیای جیهان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیاوە، بەو هۆیەوە دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

 

جیۆڤانی بروسکا.. ئەو پیاوەی لە ئیتاڵیا لەدایکبوە و لای هەمو جیهان وەک یەکێک لە مەترسیدارترین مافیاکانی جیهان ناوی دەرکردوە و پێیدەڵێن ڕێبەری مافیاکان، مافیایەکی دەسەڵاتدارە و خاوەنی گروپێکی بەربڵاوی مافیاییە و تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی چەندین کاری کوشتن و نایاسایی و تێکدان، هەربۆیە لای زۆرێک بەخوێنمژترین مرۆڤی سەردەمەکەی خۆی ناسراوە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تۆڕی میدیایی بی بی سی، ئازدکرانی لە زیندانەکانی ئیتاڵیا بوەتە مایەی ناڕەزایەتی لای خەڵکی ئەو وڵاتە، لەبەرئەوەی چەند خێزانێکی ئیتاڵی گیرۆدەی دەستی بروسکای ڕێبەری مافیاکانن و کەسە ئازیزەکانیان بەدەستی ئەو گەورە مافیایە کوژراون.

 

جیۆڤانی بروسکا کێیە؟

بروسکا لەئێستادا تەمەنی 64 ساڵە و یەکێکە لە مافیا بەناوبانگەکانی دورگەی سەقەلیە لە ئیتاڵیا، لە 20ی شوباتی ساڵی 1957 لە سەقەلییە لەدایکبوە، ناوبراو وەک پیشەیەک کاری مافیاگەری بۆ ماوەتەوە و بەدەستی بنەماڵەیەکی مافیاگەری گۆشکراوە و لەگەڵ ئەو کردەوە توندوتیژانەدا گەورە بوە.، وەک باس دەکرێت باوکیشی تائێستاش یەکێکە لە ناوە دیار و مەترسیدارەکان و لەسەردەمەکەی خۆیدا سەرکردایەتی گەورەترین تۆڕی مافیایی کردوە.

 

ناوبراو مرۆڤێکە و خاوەنی چەندین نازناوی مەترسیدارە، خوێنمژ، خوێنڕێژ، بەراز و جەلاد و چەندانی دیکەی پێدەوترێت.

جیۆڤانی بروسکا

All about Staatsanwalt Giovanni Falcone

یەکێکی دیکە لە کارە مەترسیدارەکانی جیۆڤانی بورسکا کوشتنی منداڵێکە و تواندنەوەی جستەیەتی بە مادەی کاویە، ئەوەش وایکردوە هێندەی دیکە لای خەڵکی بە کەسایەتییەکی قێزەون دەربکەوێت.

Chi era Giuseppe Di Matteo, il bambino che Giovanni Brusca sciolse  nell'acido - Il Giornale d'Italia

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی بی بی سی، جیۆڤانی لەساتی دەستگیرکردنیدا دانی ناوە بە هەمو تاوانەکانیدا و ئاماژەی بەوە کردوە کە بەشداریکردوە لە کوشتنی 100 کەسدا، جگەلەوەی چەندین کاری تەقینەوە و فرۆشتنی مادەی هۆشبەر و کاری تێکدەرانەی دیکەی ئەنجام داوە.

 

لەنێو ئەو 100 کەسەی ناوبراو دەستی هەبوە لە کوشتنیاندا جیۆڤانی فاڵکۆنە کە داواکاری گشتی بوە لە بەشی نەهێشتنی گروپە مافیاییەکان لە ئیتاڵیا، ئەو داواکاری گشتییە جگە لەکارەکەی خۆی دەبێتە زانیاریدەرێکی بەتوانا بۆ دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا لە دەستگیرکردن و ئاشكراکردنی چەندین گەورە مافیای دیکە لەو وڵاتەدا.

جیۆڤانی فاڵکۆنی

Hearing of the Judge Giovanni FALCONE at the European Parliament in  Brussels - Multimedia Centre

Giovanni Falcone, Italian judge and... - Gangland Gazette | Facebook

 

لە ساڵی 1992 بورسکا بۆمبێکی چێندراو بۆ جیۆڤانی فاڵکۆن و خێزانەکەی دادەنێت و لە ئەنجامدا ناوبراو لەگەڵ هاوسەرەکەی و سێ کەسی دیکە لە پاسەوانەکانی دەستبەجێ دەکرێنە ئامانج و دەمرن، ئەوەش بە یەکێک لەو کردەوانە دادەندرێت کە ناوی جیۆڤانی بروسکای لە ئیتاڵیا پێ گەورە دەکات و خەڵکی بەتەواوی سڵ لە کارەکانی دەکەنەوە.

 

میدیاکانی ئیتاڵیا دەستبەجێ ڕایانگەیاند کە ئەو بۆمبەی بۆ ئۆتۆمبێلەکەی جیۆڤانی فاڵکۆن داندراوە کێشی نیو تۆن بوە و لەسەر ڕێگای پالێرمۆ پێیدا تەقیوەتەوە.

وێنەی ساتی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی جیۆڤانی فاڵکۆنی

Giovanni Brusca: Killer of Italian anti-mafia judge Giovanni Falcone  released early from prison | Euronews

 

لەدوای 25 ساڵ زیندانیکردن جیۆڤانی بروسکا لە زیندان ئازا دەکرێت و بۆ ماوەی تەنها چوار ساڵ دەخرێتە ژێر چاودێرییەوە، ئەوەش وادەکات کەسوکاری ئەو داواکاری گشتییە و چەندانی دیکە بێنە سەر هێڵ و بەتوندی ڕوبەڕوی ئەو بڕیارەی دادگا بوەستنەوە.

 

ماریا فاڵکۆنی خوشکی ئەو داواکاریی گشتییە بۆ میدیاکانی ئیتاڵیا ئاماژەی بەوە کردوە کە ئەو بڕیارە ئامێزی بۆ هیچ جۆرە دادپەروەرییەک نەکردوەتەوە، چونکە بەهۆی کارەکانی بروسکاوە زۆر خێزان هەڵوەشاونەتەوە و دوچاری داڕمانی گەورە بون.

 

تینا نونتیانرۆی هاوسەری یەکێک لەو پاسەوانانەی لەگەڵ فالکۆنی کوژراوە بەهەمان شێوە ڕەخنەی توند لەو بڕیارە دەگرێت و دەڵێت “دوای 29 ساڵ لە کوشتنی هاوسەرەکەم ئێستاش ئازاری دڵم ساڕێژ نەبوە و نازانم ڕاستییەکان چۆن دەگوزەرێن، جیۆڤانی خێزانەکەمی لەناوبرد و ژیانی وێران کردین”.

 

Enzo Brusca is the younger brother of the Boss Giovanni Brusca,  participated in the preparation of the Capaci massacre, and was one of the  captors of Giuseppe Di Matteo. He was accused

 

لەدوای ئەو بڕیارەی دادگای ئیتاڵیا، چەندین کەسایەتی و دەسەڵاتداری حزبە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە هاتونەتە سەر هێڵ و لەدژی بڕیارەکە دەوەستنەوە.

 

ماتیۆ سالڤینی بەرپرسی حزبی (العصبة)ی ڕاستڕەوەکانی ئیتاڵیا دەڵێت “دوای 25 ساڵ ڕێبەڕی مافیاکان ئازادکرا.. ئەوە بەهیچ شێوەیەک دادپەروەری تێدا نییە و بڕیارێک نییە شایستەی گەلی ئیتاڵی بێت”.

 

هەرچی ئانریکۆ لیتای سکرتێری حزبی دیموکراتی چەپەکانی ئیتاڵیاشە بە تەنها وشەیەک باسی لەوە بڕیارە کردوە و دەڵێت “ئەوە شۆکێکی گەورەیە”.

Șoc în Italia: asasinul lui Giovanni Falcone, eliberat pentru bună purtare.  „Omul care mi-a distrus familia este liber” ⋆ Universul.net

giovanni brusca ha ottenuto una casa in una località segreta, una nuova  identità e persino... - Cronache