كەشناسی هەرێم ڕوودانی بوومەلەرزەیەكی لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.6 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە كاتژمێر 11:11 خوولەكی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سلێمانی ڕوویداوە.
ڕاشیگەیاندووە، چەقی بوومەلەرزەكە لە نێوان سلێمانی- دوكان لە (گوندی شورناخ) بووە بە قولایی 10 كیلۆمەتر.