پارتی كرێكارانی كوردستان رایگه‌یاند، گەریلاکانیان بە مەبەستی هۆشدارییدان بە هێزەکانی سەر بە پەدەکە بە چەکی سوک تەقەی ئاسمانیان کردووە و بۆیان ڕوون نەبووەتەوە، کە ئەو زرێپۆشەی چەکدارەکانی پارتی بە مینی ئەوان یان بە بۆردوومانی تورکیا زیانی پێگەیشتبێت”.
 
ناوەندی چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە بە ڕاگەیەندراوێک زانیاریی لەسەر هێرشەکەی چەکدارانی پەدەکە لە مەتینا بڵاو کردەوە.
 
هەپەگە ئاشکرای کردووە، کە گەریلاکانیان بە مەبەستی هۆشدارییدان بە چەکدارەکانی پەدەکە، بە چەکی سوک تەقەی ئاسمانیان کردووە، بەڵام زرێپۆشێکی چەکدارەکان گوێی نەدا بە هۆشدارییەکانی گەریلا و بەردەوام بوو لە پێشڕەویی.
 
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، دواتر بۆمان ڕوون نەبووەتەوە کە ئەو زرێپۆشە ئایا مین پێیدا تەقیوەتەوە یان لە لایەن سوپای تورکەوە بۆردوومان کراون.