مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “بە توندی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە سه‌ركۆنه‌ و شەرمەزار دەکەم و داوا لە پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دەکەم کە بە یەکدەنگیی لە دژی ئەم دەستدرێژییە بوەستنەوە‌”.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگە رایگەیاند: “بە توندی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە سه‌ركۆنه‌ و شەرمەزار دەکەم. پرسە و هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی پێنج شەهیدەکە دەکەم و ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداره‌كان دەخوازم”.

سەرۆکی حکومەتی راشیگەیاند: “داوا لە پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دەکەم کە بە یەکدەنگیی لە دژی ئەم دەستدرێژییە بوەستنەوە”‌.