پۆلیسی هەولێر رایگەیاند سێ کەسی یەک خێزانیان دەستگیرکردووە، کە کەرستەی ناو جانتای ئافرەتانیان لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەدزی.
 
 
بەپێی راگەیێندراوێکی پۆلیسی هەولێر، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی رۆژهەڵات، ئافرەتێک و کچەکەی و هاوژینەکەیان بە ناوەکانی (ب.ج.س) و (ز.ن.ع) و (ن.ع) بە تۆمەتی دزینی چەندین جانتای ئافرەتان و مۆبایل و کەرستەی دیکەی ناو جانتاکان، لەناو بازاڕ و شوێنە گشتی و جیاجیاکان دەستگیرکرد.
 
 
پۆلیس دەڵێت هەرسێ تۆمەتبارەکە دوای دەستگیرکردنیان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە، دانیان بە تاوانەکانیان ناوە. پۆلیس دەستی بەسەر سەرجەم کەلوپەلە دزراوەکاندا گرتووە.
 
 
ئەو سێ کەسە بەپێی مادە 446 لە یاسای سزاکانی عێراق، کە تایبەتە بە دزیکردن راگیراون و دۆسیەیان بۆ کراوەتەوە.