بەهۆکاری هاندانی خەڵک بۆ شكاندنی قەدەغەی هاتوچۆ دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر لە نوسراوێکدا فەرمانی دەستگیرکرنی بۆ ڕۆژنامەنووس ڕێبوار کەریم وەلی دەرکرد.
 
 
له‌ نوسراوێكدا دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر هاتووه‌” كەسێك بەناوی ( رێبوار كەریم وەلی ) بابەتێكی بڵاوكردووەتەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك و هانی خەڵكی دەدات بۆ شكاندنی قەدەغەی هاتوچۆ”.
 
 
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌” تۆمەتبار دەستگیربكرێت بەپێی مادەی (2)ی خراپ بەكارهێنانی پەیوەندیكردن”.
 
 
ڕێبوار كه‌ریم وه‌لی، ڕۆژنامه‌نوسێكی نزیك له‌ نێچیرڤان بارزانییه‌ و ماوه‌ی رابردوو له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌خنه‌ی توندی له‌ بڕیاری سزادانی ڕۆژنامه‌نوسان و چالاكوانانی بادینان گرت.