سنور ميديا
هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە رایدەگەیەنێت سوپای توركیا ماڵ و شوێنی هاووڵاتیانی سڤیل بۆردومان دەكات.
هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لە راگەیاندراوێكدا سوپای توركیا ماڵ و شوێنی هاووڵاتیانی سڤیل بۆردومان دەكات و ئەوانیش گورزی توندیا لە سوپای ئەم دەوڵەتە داوە.
هاوكات هەپەگە كوژرانی یەكێك لەگەریلاكانیانی راگەیاند لە شەڕی ناوچەی بادینان لەنێوان گەریلاكان و سوپای توركیادا.
هەپەگە ئاشكراشیكرد سوپای توركیا لە 3 شوێنی ناوچەی ئاڤاشین لە دەڤەری بادینان لە پارێزگەی دهۆك لە باشووری كوردستان كشاونەتەوە.
هاوكات شەڕ و پێكدادان لەنێوان پەكەكە و سوپای توركیا بەردەوامە و هەردوولایەن ئاماری كوژراوو برینداری یەكدی بڵاودەكەنەوە.