سنورمیدیا
 
پارتی دیموكراتی كوردستان ناره‌زایی پیشان نه‌داوه‌ له‌به‌رامبه‌ر وێرانكردنی سروشتی كوردستان، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ توركیا پێشتر ئه‌و حزبه‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ له‌و كاره‌ی.
 
 
ماوه‌ی زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كانی سنوری نێوان باكور و باشوری كوردستان سوپای توركیا له‌ ڕێگه‌ی چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ سه‌رقاڵی بڕینه‌وه‌ی دار و وێرانكردنی سروشتی كوردستانه‌.
 
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ سنورمیدیای راگه‌یاند، به‌رپرسانی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان ئاگاداری ئه‌و كاره‌ی سوپای توركیان و پێشتریش پێیان راگه‌یه‌ندراوه‌.
 
وتیشی” پارتی به‌هۆی ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ مادییانه‌ی كه‌ ده‌ستی ده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ توركیا، بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر وێرانكردنی سروشتی كوردستان”.
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد” توركیا پرسی به‌ پارتی نه‌كردووه‌، ته‌نها ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه‌ و ئه‌مانیش پێیان راگه‌یاندوون كه‌ لاریان نییه‌ له‌و كاره‌”.