دوای پابەندی وڵاتانی ئۆپێک پڵەس بە رێککەوتنی نێوانیان و پێشبینییەکانیان بەرزبوونەوەی خواست لە وەرزی هاویندا، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بەرزبووەوە.
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی ئاب بە رێژەی 0.40٪ بۆ 70.95 دۆلار بەرزبووەوە، کە ئەوەش بەرزترین ئاستییەتی لە دوای مانگی ئادارەوە.
هەروەها نرخی نەوتی سووکی تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی تەممووز بە رێژەی 0.31٪ بۆ 68.31 دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، وڵاتانی ئۆپێک پڵەس لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەیان رێککەوتن لەسەر ئەوەی پلە بە پلە تاوەکو مانگی تەممووز ئاسانکاری لە رێککەوتنی نێوانیان بکەن.