وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، لە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، شەڕەتەقە دروستبووە و بەوهۆیەوە دوو ژن بریندار بوون.
 
 
شەریف رەحیم وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ ڕیگه‌یاند، دوو ژن بە بریندار گەیشتوونەتە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، کە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و لە شەڕەتەقەدا برینداربوون.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، دوو ژنەکە یەکێکیان تەمەنی ٣٧ ساڵە و ژنەکەی دیکەش تەمەنی ٢٦ ساڵە و هەردووکیان دانیشتووی ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵن.
 
شەریف رەحیم راشیگەیاند، چارەسەری خێرا بۆ هەردووکیان کراوە و ئەگەر پێویستیش بکات دواتر رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی دەکرێن.
 
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٣٠ی ئەم مانگە، بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی هەڵدانی رومانە بۆ ماڵێکی سەر بە قەزاکە، دوو ژن برینداربوون و یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەوە گیانی لەدەستدا.
 
شاڵاو عەلی، سلێمانی