لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتدا په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، به‌ڵێن به مام جه‌لال ده‌ده‌ین كه یه‌كێتییه نیشتمانییه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی به خوێن و ماندوبوونی سه‌دان هه‌زار تێكۆشه‌ر، شۆڕشی نوێی هه‌ڵگیرساند، راپه‌ڕینی سه‌رخست، په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی دامه‌زراند، سه‌دامی خست، شه‌ڕی دژ به تیرۆری كرد، به سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌شدا زاڵ ده‌بێت.
ده‌قی په‌یامه‌كه..
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئاواتی ده‌یان هه‌زار شه‌هید، سه‌نگه‌ری به‌رده‌وامی سه‌دان هه‌زار پێشمه‌رگه و، رێی خه‌باتی نه‌پساوه‌ی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه بۆ گه‌یشتن به مافی ره‌وای چاره‌ی خۆنووسین. ١ی٦ پیرۆز بێت له كه‌سوكاری شه‌هید و تێكۆشه‌رانی رێكخستن.
له‌پاڵ پابه‌ند بوونی ته‌واو به بنه‌ماكانی ئاشتی و ئازادی، دیموكراسی، مافی مرۆڤ و مافی چاره‌ی خۆنووسین، یه‌كێتییه‌كه‌تان قه‌ڵایه بۆ پاراستنی هه‌رێم، پارێزه‌ره بۆ كوردستانیبوونی كه‌ركوك، له‌شكره بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر، بره‌وه بۆ خه‌باتی مافه‌كان و مكوڕه بۆ شه‌ڕ دژی گه‌نده‌ڵی
یه‌كێتی له هه‌وڵه‌كانی بۆ هاوسه‌نگكردنی هێز، بۆ راستكردنه‌وه‌ی حوكمڕانی به‌ره‌و حوكمڕانییه‌كی پاك، به‌رپرسیار، نیشتمانی و نوێنه‌ری خه‌ڵك، به‌رده‌وامه. یه‌كێتی به پشتیوانیی خه‌ڵك، نووچ به‌و پیلانگێڕییه ناوخۆیی و هه‌رێمییه ده‌ده‌دات كه مه‌رامیانه له كایه‌ی سیاسی و حوكمڕانی دا، گۆشه‌گیری بكه‌ن.
یه‌كێتییه‌كه‌تان، دنیابینییه‌ك نییه به‌سه‌ربچێ، هه‌وڵێك نییه شكست بهێنێ، هێزێك نییه په‌راوێز بخرێ و حزبێك نییه كۆڵ بدا. یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێویستییه‌كی مێژووكرده به رووی سه‌ختییه‌كاندا، ئه‌سته‌م شكێنه، زیندووه و نوێ ده‌بێته‌وه، حزبێكه له ناوچه‌یه‌ك و توێژێك و سه‌رده‌مێكدا قه‌تیس ناكرێ.
خوێنی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانمان گه‌واهیده‌ری راستگۆیی یه‌كێتیین له كوردایه‌تیدا، گۆشه‌ی زیندانه‌كان شایه‌تحاڵی وره‌به‌رزی و كه‌م ژیان و كه‌ڵ ژیانی
سه‌ركرده‌كانمانن. بۆ پاراستنی گه‌لی كوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانی و پێگه‌كه‌ی و، تا خه‌باتكارێك هه‌بێت بۆ ئازادی، یه‌كێتیی نیشتمانیی خه‌بات ده‌كات.
بۆ ئاشتی و پێكه‌وه ژیانی شایسته له ناوخۆی هه‌رێم، یه‌كێتییه‌كه‌تان له هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ پارته‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌ستی هاوكاری ده‌داته ده‌ست پارچه‌كانی تری كوردستان و، له گۆڕه‌پانه عێراقی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشدا، دۆست و پشتیوان له ده‌وری به‌ها ره‌واكانی كۆ ده‌كاته‌وه.
له‌م ساڵیاده‌دا سه‌ری رێزی نه‌وازش بۆ رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی كوردستان و سكرتێری كۆچكردوو و مامی گه‌وره‌مان، مام جه‌لال داده‌نه‌وێنین. به‌ڵێنی پێ ده‌ده‌ین كه هاوپه‌یمانێتیمان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ یه‌كڕیزی و تا یه‌كگرتن به‌رده‌وام ده‌بێت
به‌ڵێنی پێ ده‌ده‌ین كه یه‌كێتییه نیشتمانییه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی به خوێن و ماندوبوونی سه‌دان هه‌زار تێكۆشه‌ر، شۆڕشی نوێی هه‌ڵگیرساند، راپه‌ڕینی سه‌رخست، په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی دامه‌زراند، سه‌دامی خست، شه‌ڕی دژ به تیرۆری كرد، به سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌شدا زاڵ ده‌بێت.