مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا راگه‌یاند، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گشت ئەو خەباتگێڕ و تێکۆشەرانە دەکەم، کە لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پێناو مافەکانی گەلەکەمان درێژەیان بە خەبات داوە.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا، كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هیوادارم یەکێتیی وەک لایەنێکی سەرەکی و هاوپەیمان لە حکومەت، بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی کارنامەی هاوبەشمان بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان.