له شارۆچکەی ماوه‌ت له سنوورى پارێزگاى سلێمانى به‌ردێكى مێژوویى دۆزرایه‌وه.
كامه‌ران حه‌سه‌ن، قایمقامى ماوه‌ت رایگەیاند: به هاوكاریى ناوەندی ڕووناکبیریی شارباژێڕ و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سلێمانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى ناو شارۆچکەی ماوه‌ت، به‌ردەکەیان لەژێر خاک دەرهێناوە.
کامەران حەسەن هەروەها رایگەیاند: بەردەکە نووسینێکی مێژوویی لەسەرە، کە ”دەگەڕێتەوە بۆ چەند سەد ساڵێک پێش ئێستا”.
قایمقامی ماوەت ئاماژەی بەوەش کرد، کە بەردەکە لەلایەن دانیشتووانی ماوەتەوە دۆزراوەتەوە و ”ئێستاش چاوەڕێی ئەوەین، بەڕێوەبەرایەتیی مۆزەخانە و شوێنەواری سلێمانی مامەڵەیەکی زانستیانە لەگەڵ ئەو نووسینە بکەن و كه‌سى شاره‌زاى بۆ په‌یدا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بزانین به وردى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چ سه‌رده‌مێک.





