پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هاوخەبات و هاوپەیمانێكی گرنگ و سەرەكیی پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستانە.”

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە 46ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەكێتی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەو حزب كردووەو دەڵێت:” بڵاوكردووەتەوە و پیرۆزبایی لەو حیزبە دەكات، دەڵێت:” یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، هاوخەبات و هاوپەیمانێكی گرنگ و سەرەكی پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستانە و، ھاوشان لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكانی دیكە رۆڵی كاریگەری هەبووە لە بەدیهاتن و پاراستنی دەسكەوتەكانمان، بۆیە ئومێدەوارین لەو قۆناغەشدا بەهەموو لایەك هەوڵ بدەین بۆ بەرزراگرتنی بەرژەوەندییە باڵاكانی نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانمان و، بە گیانی بەرپرسیاریەتی و نیشتیمانپەروەریەوە بە پێی پێویستی قۆناغەكە دەوری شیاوی خۆی ببینێ.”

مەكتەبی سیاسی پارتی دەڵێت:”  لەم یادە دا، جەخت دەكەینەوە لەسەر هەماهەنگیی و تەبایی و یەكڕیزیمان شانبەشانی هێز و لایەنە سیاسیەكانی دیكەی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەو گیروگرفتەكان و دابینكردنی خۆشگوزەرانی و بەختەوەریی بۆ هاووڵاتیان و داكۆكیكردن لەو ئەزموونە و سووربوون لەسەر بەدیهێنانی تەواوی مافە رەواكانمان و پاراستی قەوارەی ھەرێمی كوردستان..
جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن.”