بەهۆی شۆرتی كارەبا و بچڕانی هێڵی (٣٣) لە ناو تونێڵی دەربەندیخان، مەترسی لەسەر ڕەوتی هاتوچۆ دروست بووە، ئەوەش وایكردووە سبەینێ چوارشەممە تاكاتی نیوەڕۆكەی، تونێلەكە بەرووی شۆفێراندا دابخرێت بەمەبەستی چاككردنەوەی هێڵەكە.
بڕیارە سبەینێ چوار شەممە، تۆڕی كارەبای سلێمانی بە هاوبەشی فەرمانگەی كارەبای شارەزوور ئەو هێڵەی ناو تونێلەكە چاكبكەنەوە كەلەئێستادا بووەتە هۆی گرفتی كەمی كارەبای نیشتیمانی بۆ قەزای شارەزورو و ناوچەكە.
هاتوچۆی دەربەندیخان ئاشكرایكردووە:”بۆ ئەو مەبەستە هاووڵاتیان و شـۆفێران ئاگادار دەكەینەوە ڕۆژی چوار شەممە كاتژمێر ٨ی بەیانی تا ١٢ی نیوەڕۆ تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت.”