دەرەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەکی کارەبای قەڵادزێ  منداڵیکی تەمەن دوو ساڵ لە سەربان کەتووەتە خوارە و بەیانی ئەمڕۆ لە سلێمانی گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، درەنگانێکی شەوی رابردوو منداڵێک بەناوی (ئـ . ر . ح) ڕەگەزی نێر، تەمەن دوو ساڵان، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی کارەبا گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی و کە بەوتەی کەسوکارەکەی لەسەربان بەربووەتەوە و دوایی چارەسەری سەرەتایی بەڕێکراوە بۆ سلێمانی.

پۆلیس دەشڵێت:”بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سلێمانی گیانیلەدەستداوە، پەڕاوی لێکۆڵێنەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە”.