جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، شاندی هەرێم بەردەوامن لە گفتوگۆکانیان و مانگی شەش پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق دەنێردرێت.

بەشیر حەداد شاندی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەرێم کۆبوونەوەکانیان باش بووە و لە بەغدا دەمێننەوە تا پشکی هەرێم یەکلادەنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، مانگی شەش پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق دەنێردرێت و وتیشی، هیچ گرفتێک لە بەردەم یەکلاکردنەوەی پشکی هەرێم نەماوە.

بەشیر حەداد باسی لەوەشکرد، هەرێم داهاتی نەوت و ناوخۆی خۆی بەپێی یاسای بودج رادەستی عێراق دەکات.