به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، ئه‌دهه‌م بارزانی، به‌په‌له ڕایكردووه بۆ ئێران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا تایبه‌ت به سنورمیدیای ڕاگه‌یاند”مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌دهه‌م بارزانی، ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی پارتی كردووه”.
وتیشی”هۆكاری هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ ئه‌و وتاره ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ماوه‌ی ڕابردوو ئه‌دهه‌م بارزانی دژی داگیركارییه‌كانی سوپای توركیا له هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه”.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سنورمیدیا نێچیرڤان بارزانی، ئامۆژگاری ئه‌دهه‌م بارزانی كردووه، به‌په‌له هه‌رێمی كوردستان به‌جێبهێڵێت، هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ ئه‌دهه‌م بارزانی هه‌رێمی كوردستانی به‌جێهێشتووه و ئێستا له كۆماری ئیسلامی ئێرانه.
ئه‌دهه‌م بارزانی نه‌وه‌ی شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانییه و به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن مه‌سعود بارزانی و كوڕه‌كانییه‌وه، ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه ده‌ستی له ئه‌ندامێتی پارتی دیموكراتی كوردستان كێشاوه‌ته‌وه.