سنور ميديا
سەرکردەیەکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر دەستوری داهاتووی هەرێمی کوردستان نەتوانێت سنورەکانی کوردستان دیار بکات، نەتوانێت گەندەڵی و دەستی حزب لەحکومەت بنبڕبکات، “تەنها بەرژەوەندی دەسەڵات بپارێزێت بۆچیمانە”.
محەمەد هاودیانی، یەکێک لەسەرکردەکانی یەکگرتوو لەراگەیەنراوێکدا ،ڕايده‌گه‌يه‌نێت “دەستورێک نەتوانێت سنورەکانی کوردستان دیار بکات، نەتوانێت ڕۆژی سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراق دیار بکات، نەتوانێت گەندەڵی بنبڕبکات بۆچیمانە”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەگەر دەستور نەتوانێت “دەستی حزب لەحکومەت ببڕێت، نەتوانێت مافی مرۆڤ بپارێزێت، نەتوانێت ئازادی ودیموکراسی بەرهەم بێنێت، دەستورێک تەنها بەرژەوەندی دەسەڵات بپارێزێت بۆچیمانە”.
لەدوای پەسندکردنی دەستوری عێراق لە ساڵی 2005، چەندین هەوڵ هەبوە بۆ نوسینی دەستوری هەرێمی کوردستان، ساڵی 2009 پرۆژەی دەستور لە پەرلەمان پەسندکرا، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزیی دۆخی سیاسی گەڕێندرایەوە پەرلەمان، لە خولی رابردوی پەرلەمانیش لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە جارێکی دیکە لە کۆی زیاتر لە 120 ماددەی دەستور 74 ماددەی نوسرایەوە، بەڵام ئەوکاتیش بەهۆی ناکۆکیی سیاسی پرۆژەکە تەواونەکرا.