سه‌ربازانی سه‌ر به‌ توركیا لە مەیدانی تیکەرای هەرێمی بەستای چیای جودی، دارەکان دەبڕێت و چیاکان ڕووتدەکاتەوە.
 
لە مەیدانی تیکەرای هەرێمی بەستای چیای جودی سەربە شرناخ، سه‌ربازانی سه‌ر به‌ توركیا لەژێر چاودێریی سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک، دەستیان کردووە بە ڕووتکردنەوەی چیاکان.
 
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فورات، جاشەکان لە شارۆچکەی سێگرکی سەربە قلەبانەوە هێنراون و بە هاوکاری هەندێک کەسی دیکە، هەفتەیەکە دەستیان کردووە بە بڕینەوەی دارەکان و تا ئێستا ٤٠٠ تۆن داریان لەو شاخانە بڕیوەتەوە.
 
بە گوێرەی هەواڵەکە، ژمارەی سه‌ربازه‌كان 70 کەسن و 30 تراکتۆریان بردووەتە ئەو ناوچەیە و دارەکان دەبەنە بنکەیەکی سەر بازیی سوپای تورک لە نێوان سێگرکێ و گوندک مەلی.
 
ساڵی ڕابردووش لە مەیدانەکانی گوراریشت، گردی ڕۆڤیان، شکێر کەران، بانی عەلی، پێدەشتەکانی گوندەکانی جفان، نەرەخ، گلندۆر، ناوئاو، سۆربتین، بێ شەڕە و گوندک ڕەمۆ، دارستانەکان ڕووتکراونەتەوە.