ئه‌و پیاوه‌ی ڤیدیۆكانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زۆرترین بینه‌ری هه‌یه له ئیتاڵیا بۆته ئه‌ستێره‌ی تیك تۆك و ژماره‌ی فۆڵۆوه‌ره‌كانی 61 ملیۆنی تێپه‌ڕاند.
خابی به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی سه‌نیگاله و ئێستا له ئیتاڵیا ده‌ژی ته‌مه‌نی 21 ساڵه، له‌ڕێی ڤیدیۆكانییه‌وه ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نێت ژیان ئه‌وه‌نده ئاڵۆز نییه كه خه‌ڵك بیری لێ ده‌كاته‌وه و ده‌كرێت به ئاسانتر به‌ڕێ بكرێت و له ئێستادا بۆته ئه‌ستێره‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیك تۆك و ڤیدیۆكانی ژماره‌یه‌كی زۆر بینه‌ری هه‌یه و فۆڵۆوه‌رێكی بێ شوماری له‌خۆی كۆكردۆته‌وه.
ئه‌م گه‌نجه به هه‌ردوو زمانی ئیتاڵی و ئینگلیزی پۆست ده‌كات و ته‌نانه‌ت كاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ڵامی ئه‌و كۆمێنتانه‌ش بداته‌وه كه بۆ ده‌نوسرێت.