پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه له نێوان كاتژمێر 11:30بۆ 12ى نیوه‌ڕۆ، ته‌رمێك له شه‌قامى پزیشكانى شاری هه‌ولێر دۆزرایه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه موقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان له باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمێك له شه‌قامی پزیشكان پێگه‌یشتووه، تیمه‌كانیان چوونه‌ته شوێنه‌كه و به ئامبولانس ته‌رمه‌كه‌یان گواستووه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی پزیشكی.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، وه‌ك زانیاریان له باره‌ی هۆكاری مردنه‌كه‌ی نییه و چاوه‌ڕێی راپۆرتیش پزیشكی دادی ده‌كه‌ن، لێكۆڵینه‌وه‌ش له هۆكاری مردنه‌كه‌ی ده‌ستیپێكردووه و دوای ده‌رچوونی راپۆرتی پزیشكی هۆكاره‌كه‌ی ده‌خه‌نه‌ڕوو.