له یه‌كێك له پارێزگاكانی عێراق، له‌سه‌ر هه‌زار دینار ده‌مه‌قاڵیه‌ك سه‌ریهه‌ڵدا و به هۆیه‌وه منداڵێك كوژرا و چه‌ند خانووێكیش سووتێنران، كێشه‌ش كه‌وتووه‌ته نێوان دوو هێزی گه‌وره‌ی پارێزگاكه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسى پارێزگای میسان رایگه‌یاند، كێشه‌كه له‌سه‌ر هه‌زار دیناری چاپى عێراقى دروست بوو، پاشان گه‌یشته ئاستى ده‌مه‌قاڵى، هه‌ردوو لا په‌نایان برده به‌ر خزم و كه‌سه نزیكه‌كانیان و ئه‌وانیش به‌چه‌كی سووك و مامناوەند، به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانه‌وه و بوو به شه‌ڕێكى گه‌وره.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پۆلیس، له ئه‌نجامی شه‌ڕه ته‌قه‌ی نێوان دوو هۆزه‌كه، منداڵه‌كه كوژراوه و برینداریش هه‌ن.
چه‌ندین جار له عێراق، هۆشداری له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك دراوه و چه‌كی ده‌ست هۆزه‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر وڵاته‌كه داناوه، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه ئه‌و چه‌كه له‌ده‌ست هۆزه‌كان و گرووپه چه‌كدارییه‌كان ده‌ربهێنێت و كۆنتڕۆڵی بكات.
پارێزگای میسان، ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی عێراق و هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئێران.