بەڕێوەبەری پۆلیسی شەقڵاوە رایگەیاند، شەڕەكەی شەوی رابردوی نێوان چەند كەسێك لەنێو بازاڕی شەقڵاوە “لەسەر توانج لێدان بووە لە ئافرەتێك و پێنج كەسیش دەستگیركراون.”
عەمید محەمەد حەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری پۆلیسی شەقڵاوە رایگەیاند، سەعات 11ی شەوی رابردو شەڕ لە نێوان دوو خێزان لەناو بازاڕی شەقڵاوە روویدا و وتیشی، “شەڕەكە کاتێک درووست بووە کە گەنجێك توانجی لە ئافرەتێك داوەو لە ئەنجامی شەڕەکەش چەند كەسێك برینداربوون، بەڵام برینداربونەکەیان بە فیشەک نەبووە.”
بەڕێوەبەری پۆلیسی شەقڵاوە وتیشی، تەقەکان بە ئاسماندا کراون و ئامانج لێی جیاکردنەوەی هەردو لایەنی شەڕەكە بوەو وتیشی،”لەسەر ئەو شەڕە پێنج كەس دەستگیركراون كە سیانیان خەڵكی شەقڵاوەن و دوانەکەی دیکەشیان خەڵكی شاری هەولێرن و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا دەستیپێكردوە.”
لای خۆیشییەوە هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، پێنج کەس لە هەردوولا دەستگیرکراون و کێشەکەش کێشەیەکی خێزانی بووە.