جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، هەڵکەندنی گۆڕیان لە کۆمپانیا ئەهلییەکان وەرگرتووەتەوە.
ئاکۆ عەلی جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، “بۆ هیچ شتێک لە گۆڕستانەکان پارە لە هیچ کەسیک وەرناگیرێت، مەگەر ئەوەی کەسێک بە ویستی خۆی داوا لە کارمەندەکانی شارەوانی بکات گۆڕی بۆ هەڵکەنن، کە ئەوەش بە ١٥٠ هەزار دینارە.”
ئاکۆ عەلی باسی لەوەشکرد، پێشتر وەرگرتنى پارە بۆ چونە ناو گۆڕستانە نوێیکە، بەهۆی سەرپێچی کۆمپانیایەکەوە بووە و لەسەر ئەوەش شارەوانی پێبژاردنى بۆ ئەو کۆمپانیای کردووە.