بۆ چوارەمین خولی یەک لە دوای یەک بەشار ئەسەد بوو بە سەرۆک کۆماری سوریا و ڕایگەیاند، دەستدەکەین بە بنیاتنانەوەی سوریا.
حەموود سەباغ سەرۆکی مەجلیسی سوریا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە بەشار ئەسەد 13 ملیۆن و 540 هەزار و860 دەنگی وە دەست هێنا و بەمەش بۆ چوارەمین جار دەبێتەوە سەرۆک کۆمار.
دوای هەڵبژاردنیشی به‌شار ئه‌سه‌د، رایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆوه ده‌ست به قۆناغی بنیاتنانه‌وه‌ی سووریا ده‌كه‌ن و سووپاسی هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی سووریای كرد، كه به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی سووریا كردووه .
ئەمەش لە کاتێکدایە وڵاتانی ڕۆژئاوای و بەشێک لە چاودێرانی بیانی هەڵبژاردنەکانی سوریا بە گەڵتەجاری نمایش لە قەڵەم دەدەن کە هیچ ئازادییەکی تێدا نەبووە.