سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، کورێک بە چەک باوکی خۆی کوشتووە.

ئەمڕۆ هەینی سەرچاوە لە ئاسایشی سلێمانی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند،

“کورێک بە ناوی (گەرمیان خەلەف علی) لە گەرەکی قەرەتۆغان لە سلێمانی لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بە ٣ فیشەک کۆتایی بە ژیانی باوکی هێناوە.

ماوەیەکە  دیاردەی کوشتن و خۆ کوشتن لە هەرێم ڕووی لە زیادبوون کردووە و شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ قەیرانی ئابوری و داڕمانی هەندێک بەهای گرنگی ئاینی و کۆمەڵایەتی دەگێڕنەوە.