سنور ميديا
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی لێبڕینی موچە لە ژێر ناوی یاسای چاكسازی و رێكخستنەوەی دەرماڵەكان بەردەوام دەبێت.
رووپاك ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری رایگەیاند: “ڕێنامەییەکەی دوێنێ وەزارەتی دارایی پێمان دەڵێت لێبڕینی موچە بە مۆدێلێکی نوێ و لە ژێر ناوی یاسای چاکسازی و ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان بەردەوام دەبێت”.
ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵ باسى لەوە کردوە، حکومەتی ھەرێم لەجێگای بڕینی دەستی گەندەڵکاران دەستی لە لێبڕینی موچەی فەرمانبەران ھەڵناگرێت مەبەستیەتی لێبڕینی موچە بکات بە یاسایی و ئـیتر موچە بەم شێوەیەی ئـێستا دابەش بکات.
لە کۆبوونەوەى دوێنێی ئەنجومەنى وەزیرانداو له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی پێنجه‌م له یاسای چاكسازی ژماره 2 ی ساڵی 2020 تایبه‌ت به ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كان كراوەو له‌به‌ر ڕۆشنایی یاسا به‌ركاره‌كان كه پێویسته خه‌رجكردنی ده‌ڕماڵه‌ی ئه‌وانه‌ی شایسته‌ن پارێزراو بێت و دادپه‌روه‌ریی ھه‌بێت له خه‌رجكردنی ده‌ڕماڵه‌كان و جێگیر بكرێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه شایسته‌ن به پێی یاسا به‌ركاره‌كان.