چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق، هه‌ڵوێستی خۆیان له باره‌ی ره‌وشی ئه‌منی و گرژی نێوان حه‌شد و حكومه‌ت و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن خسته‌ڕوو.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تی عێراق، كه له ماڵی به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌ڕێوه‌چوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، كه پێویسته سه‌روه‌ری وڵات بپارێزرێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: ده‌بێت چه‌ك ته‌نیا به ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه بێت و رێز له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بگیرێت.
له باره‌ی هه‌ڵبژاردنیشه‌وه، هاتووه: پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاماژه‌ش به‌وه كراوه، رووداوه‌كانی به‌غدا كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر سه‌قامگیری وڵات ده‌بێت و به‌رده‌وامی ئاڵۆزی و پێشێلكارییه ئه‌منییه‌كان مه‌ترسیداره.
گرژییه‌كانی دوێنێی به‌غدا دوای ئه‌وه هاتن، كه قاسم موسڵح، فه‌رمانده‌ی حه‌شد له سنووری ئه‌نبار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا.
دواتر فه‌رمانده باڵاكانی حه‌شد كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كازمی كرد و بڕیار درا، ئه‌و فه‌رمانده ده‌ستگیركراوه‌ی حه‌شد راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی حه‌شد بكرێت.
هاوكات لیژنه‌یه‌ك له ئاسایشی ناوخۆ، ئاسایشی نیشتمانی، هه‌واڵگری سه‌ربازی و ئاسایشی حه‌شد پێكهێنرا بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و پرسه.
به‌رپرسه‌كه‌ی حه‌شد تۆمه‌تباره به كوشتنی چالاكوانی عێراقی ئیهاب ئه‌لوه‌زنی له كه‌ربه‌لا.
قاسم موسڵیح كه‌سێكی نزیك بووه له جێگری پێشووی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، كه له 3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020 له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران، قاسم سوله‌یمانی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆردومان كران و كوژران.