سنور ميديا
برایه‌كى نەجمەدین فەرەج ناسراو بە مەلا كرێكار به‌ هیچ شێوەیەك ئامادە نین “بەڵێ” بكەین بۆ دادگاییكردنی مامۆستا كرێكار لە كوردستان و دەرەوەی كوردستان، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات مەگەر بەزۆر بێت وەك ئەوەی ئیتالیا و نەرویج كردیان.”
خالد رەنجدەر، لەهەژماری خۆی ئاماژەی بە لێدوانێكی محەمەد حەكیم- وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری كوردستان كردووە بۆ میدیایەكی ناوخۆیی كە تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ :”  چەند جار داوام لە سەرۆك كۆمار و سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی هەرێم كردووە و وەك خۆی داوایكردووە لە لایەن چەند دادوەرێكەوە دادگایی بكرێت و ئەویش بێتەوە لەناو میللەتەكەی خۆیدا بژی.”
خالد رەنجدەر، برای مەلا كرێكار لەوبارەیەوە بڵاویكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند:” كاتی خۆی كە مامۆستا كرێكار وتی من ئامادەم لە كوردستان دادگایی بكرێم بۆ ئەوەبوو بیسەلمێنیت كە هیچ تاوانێكی نەكردووە.”
ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات:” ئێستا ئێمەی كەسوكاری دەڵێن: بەهیچ شێوەیەك ئامادە نین “بەڵێ” بكەین بۆ دادگاییكردنی مامۆستا كرێكار لە كوردستان و دەرەوەی كوردستان، مەگەر بەزۆر بێت وەك ئەوەی ئیتالیا و نەرویج كردیان.”