سنور ميديا
تۆمەتبارێک لە ناحیەی سەنگەسەر ڕووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش دەبێتەوە وکارمەندێک برینداردەکات و دواتر دەستگیردەکرێت.

 

دابان محەمەد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری ڕانیە ڕاگەیاند ” دوای ئەوەی بەفەرمانی دادوەر بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێک دەردەچێت هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین لەناحیەی سەنگەسەر کەسەکە دەدۆزنەوە و هەوڵی دەستگیرکردنی دەدەن بەڵام تۆمەتبار ڕووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش دەبێتەوە و بەفیشەک کارمەندێکی ئاسایش بریندار دەکات .

ناوبراو، وتیشی  گولە بەر هەردوو قاچەکانی کەوتووە و لەبەر سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە

دابان محەمەد  ئەوەشی وت، تۆمەتبار لەکاتی هەڵهاتندا بەردەبێتەوە و قاچ وسەری  زەبری بەرکەوتووە دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکرا هێندراوەتە نەخۆشخانە  و چارەسەری پێویستی بۆ کراوە .