سنور ميديا
عێراق دەیەوێت دەستبەرداری فڕۆکە ئەمریکییەکانی لەجۆری “ئێف-16” بێتو لەجیاتی ئەوە ڕووبکاتە کڕینی فڕۆکەی جەنگیی نوێی ڕوسیی، گۆڤارێكى ئهمریكیش فێڵێكى گهورهى وڵاتهكهى لهعێراق ئاشكرادهكات.
بەگوێرەی بابەتێکی ڕۆژنامەی “سڤۆبۆدانا پریسا”ی رووسی كه پشتى بەستوه بەگۆڤاری Military Watchی ئەمریکی بڵاویكردۆتهوه، ئەگەری هەیە هێزى ئاسمانیی عێراق دەستبەرداری بەکارهێنانی فڕۆکەی 16IQ Fighting Falconی ئەمریکی بێتو لەجیاتی ئەوە فڕۆکەی جەنگی ڕووسیی بکڕێت.
بەگوێرەی گۆڤارە ئەمریکییەکە، عێراق ئەو جۆرە فڕۆکانەی لەژێر گوشاری ئەمریکادا کڕیوە، بەڵام واشنتۆن لەجیاتی ڤێرژنی نوێی فڕۆکەکە، فڕۆکەکانی سەردەمی جەنگی ساردی بەعێراق فرۆشتووە، ئەو فڕۆکانەش کە بەموشەکی AIM-7 Sparrowو AIM-9L/M پڕچەک دەکرێن، توانای ئەوەیان نییە شەڕی ئاسمانیی هاوچەرخ ئەنجامبدەن، ڕۆژنامەکە وایدەبینێت، “واشنتۆن ئەو هەنگاوەی لەژێر گوشاری ئیسرائیلدا ئەنجامداوە”.
گۆڤاری Military Watch نوسیویهتى:”ئەگەری زۆر ئەوەیە عێراق فڕۆکە ئێف-16کانی بەفڕۆکەی مێگ-29و مێگ-35ى ڕووسیی بگۆڕێت.