سنور ميديا
میدیای تورکیا ناوى ئهو وڵاتانه ئاشكرادهكات كه پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەڕێگهیانهوه فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان دەستکەوتووە، جهخت لهوهشكراوهتهوه، ڕاهێنەرانی هۆڵەندیو ئەمریکی سەرپەرشتی چۆنێتی بەکارهێنانی فڕۆکەکانیان کردووە، هاوكات سەرکەوتنى پەکەکەش لەبەکارهێنان و کردنە ئامانجى چەند خاڵێکى هەستیارى تورکیا لەڕێگەى درۆنەکانەوە ئاشکرادەکات.
ڕۆژنامەی “خەبەر تورک” لەڕاپۆرتێکدا سەبارەت بەچۆنێتی دەستکەوتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پهكهكه) کە بەمدواییە چەند چالاکییەکیان لەناوەوەو دەرەوەی تورکیا دژ بەسوپای تورکیا ئەنجامدا، بڵاویكردۆتهوه، “پەکەکە خاوەنی 41 جۆر لەفڕۆکەی نموونەییە”، باسی لەوەشکردووە، ئەو هێزە داواکاری بۆ دەسخستنی 120 فڕۆکەی تریش پێشکەشکردووە.
ڕۆژنامە تورکییەکە ئاماژهى بهوهشكردوه، پارتی کرێکارانی کوردستان فڕۆکەکانی لەوڵاتی ئیماراتەوە بەدەستگەیشتووە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ ناوچەی سلێمانیی لەهەرێمی کوردستان، لەپاشاندا ڕەوانەی مەخموور کراونو دوای ماوەیەک، پارچەکانی فڕۆکەکان لەهەردوو ناوچەی مەخموور لەهەولێرو ڕەققە لەڕۆژئاوای کوردستان بەستراون.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بۆئەوەشکردووە، بۆئەوەی بابەتەکە نەبێتە جێگای سەرنج، پەکەکە داواکاری کڕینی فڕۆکەی درۆنی لەڕێگای چەند وڵاتێکی تریشەوە پێشکەشکردووە.
یەکەمجار پەکەکە لە10ى تشرینی یەکەمی ساڵی 2018 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەدژی سوپای تورکیا بەکارهێنا، لەدوای ئەو چالاكیهى گهریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستانیش، تورکیا لەبەشێکی زۆری بنکە سەربازییەکانیدا، سیستەمی تێکشکاندنی فڕۆکە دڕۆنەکانی جێگیرکردووە، بهڵام سهركهوتوو نهبوه.
بنکەی سەرەکیی هەشتەمی سوپای تورکیا لەئامەد تائێستا دووجار کەوتۆتەبەر هێرشی درۆنەکانی پەکەکەو دوای ماوەیەکی کەم، بنکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لەباتمانو بنکەی فەرماندەی فیرقەی 23 لەشرناخ، لەلایەن درۆنەکانی پەکەکەوە هێرشیکراوەتەسەر، ههروهك ڕۆژنامه توركیهكه تهئكیدیكردۆتهوه، “لەو سێ هێرشەدا، ئامانجی ستراتیژی سوپای تورکیا گورزی لێوەشێنراوە”.
ڕۆژنامە تورکییەکە پرسیاری ئەوەیکردووە، چۆن دەبێت هێزێکی وەک پەکەکە، کە بەردەوام لەلایەن سوپای تورکیاوە هێرشیدەکرێتەسەر ببێتە خاوەنی ئەو تواناو تەکنەلۆژیایەیە، کێش سەرپەرشتی ڕاهێنانی گەریلاکانی ئەو هێزەی بۆ بەکارهێنانی فڕۆکە درۆنەکان کردووەو چۆن چۆنی ئەو تەکنەلۆژیایە گەیشتۆتە دەستیان.
لهڕاپۆرتی خەبەر تورکدا نوسراوه، “پەکەکە ئەکادیمیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی درووستکردووە، کەسانێک لەهۆڵەنداو ئەمریکا سەرپەرشتی ڕاهێنانی گەریلاکانی پەکەکەیان لەسەر بەکارهێنانی ئەو فڕۆکانە کردووەو ئەوەیان فێرکردوون کە چۆن بۆمبیان پێ هەڵبگرنو بەسەر ئامانجەکانی سوپای تورکیایاندا بیخەنە خوارەوە”.