سنور ميديا
ئەندامێکی سهركردايهتى پارتی رایگەیاند، تەنها پارتی لە حکومەتدا نییە و ناکرێت تەنیا پارتی لەسەر دۆخی ھەرێم تۆمەتبار بکرێت، “ئەگەر یەکێتی و گۆڕان پێیان وایە دەسەڵاتییان نییە بۆ ناکشێنەوە لە حکومەتدا”.
فازڵ بەشارەتی، ئەندامی سهركردايهتى پارتی باسی لەوەکرد، پارتی بەتەنها بەرپرسیار نییە لە دۆخی خراپی هەرێم و یەکێتی و گۆڕانیش شەریکن، دەشڵێت، “حزبەکان بەمەبەست دەیانەوێت بەربەست بۆ پارتی دروست بکەن لە کابینەی نۆیەمدا”.
لەبارەی بۆچوونی جیاوازی یەکێتی و پارتی لەسەر مووچە و بودجە، ئەو ئەندامەی خولی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەکرد، ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر مووچە و داهات ئاساییە، دەشڵێت، “پارتی هێزی دروستکردووە بۆ قاچاغچی خاڵە سنوورییەکان کەچی رێگری لێکراوە”.
فازڵ بەشارەتی، ئەوەشی خستەڕوو، بەشێک لە حزبەکان داهات رادەست ناکەن و کاریگەری کردووەتە سەر مووچە و حزبەکانیش بەمەبەست دەیانەوێت بەربەست بۆ پارتی دروست بکەن لە کابینەی نۆیەمدا، جەخت لەوەشدەکاتەوە، “جومگەکانی حکومڕانی بەدەست پارتیەوە نییە و یەکێتی و گۆڕانیش شەریکن تیایدا، ئەگەر یەکێتی و گۆڕان پێیان وایە دەسەڵاتییان نییە، بۆ ناکشێنەوە لە حکومەتدا؟”.