سنور ميديا
ئه‌ندامێكی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكرایكرد كه لایه‌نی ده‌سه‌ڵات (پارتی و یه‌كێتی) نه‌ك به قسه‌یان نه‌كردون، به‌ڵكو منافه‌سه‌ی گه‌نده‌ڵی و دزییان له‌داهات زیاتركردووه، ئه‌وه‌ش هۆكاری نه‌هامه‌تیه‌كانی مووچه‌خۆران و خه‌ڵكه.
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوا بۆچونی بزووتنه‌وه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به دوا‌كه‌وتن و لێبڕین و پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی مووچه‌خۆران راگه‌یاندوو وتی: “وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به هیچ جۆرێك له گه‌ڵ لێبڕینی مووچه‌دا نین، دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه له‌گه‌ڵ پارتی دا رێككه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تمان كردووه داوای یه‌كه‌ممان ئه‌وه‌مان بووه كه ده‌بێت بارودۆخی خه‌ڵك چاره‌سه‌ربكرێت و پاشه‌كه‌وتی مووچه هه‌ڵبگیرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: “راسته هه‌ندێك بارودۆخی نه‌خوازراو كه هاتوه‌ته پێشه‌وه ده‌وری هه‌بوه، به‌ڵام یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كان مه‌سه‌له‌ی ناوخۆی و به‌رژه‌وه‌ندیه حزبیه‌كانی پارتی و یه‌كێتی بووه”.
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د، له‌و دیداره رۆژنامه‌وانیه‌یدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن-ی زمانحاڵی فه‌رمی گۆڕان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه بزووتنه‌وه‌كه‌ی: “هه‌میشه له كۆبونه‌وه‌كاندا رووبه‌روو به پارتی و یه‌كێتیان وتووه هه‌ر له ده‌روازه‌ی سحێلانه‌وه تا په‌روێزخان ژماره‌یه‌كی زۆر گومرگ و ده‌روازه‌مان هه‌یه‌و رۆژانه هه‌زاران بار‌و ئۆتۆمبێل هاتوچۆی پیاداده‌كات و داهاتێكی زۆری هه‌یه، له‌گه‌ڵ داهاتی نه‌وت و ناوخۆ ئه‌گه‌ر به‌یه‌كه‌وه به شێوه‌یه‌كی روون و شه‌فاف و له‌ده‌ستێكی ئه‌میندا كۆبكرێته‌وه پێمانوایه ده‌توانرێت مووچه‌و ژیانی خه‌ڵكی به‌باشی پێ به‌رێوه‌ببرێت و له‌و نه‌هامه‌تیه‌ی دروستبووه رزگاری بكه‌ین”.
وتیشی: “ته‌نانه‌ت رۆژانی پێشوو كه له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌شداربووین له كۆبونه‌وه‌كاندا به روون و راشكاوی ئه‌وه‌مان پێووتون وتومانه ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانه‌وێت كۆنتڕۆڵی ئه‌و بارودۆخه بكه‌ن و چاكی بكه‌ن ئه‌بێ ئه‌و داهاتانه‌ی هه‌یه به‌رێك و پێكی كۆی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مان نه‌ك هه‌ر گوێیان لێنه‌گرتووین به‌ڵك و به پێچه‌وانه‌وه منافه‌سه‌ی گه‌نده‌ڵی و دزی و راوروتیان له ده‌روازه‌كان زیاتر كردووه و قه‌یرانه‌كه‌یه‌ن به‌سه‌ر میلله‌تدا زیاتر كردووه، ده‌سه‌ڵات و پاره‌و چه‌ك لای ئه‌م دوو حیزبه‌یه ئه‌وه‌مان پێووتون ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان بێت زۆر به ئاسانی ئه‌توانن رێكی بخه‌نه‌وه، به‌ڵام وه‌ك باسمكرد به‌پێچه‌وانه‌وه زیاتریان كردووه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی گۆڕان سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی وتی: “پێویسته هه‌موو لایه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌ی خوازیاری چاكسازی و به‌رقه‌ربونی سیستمێكی دادپه‌روه‌رن به هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و به‌شدار له‌حكومه‌ت و كاره‌كته‌ره‌كانی ناو حكومه‌تیشه‌وه، فشار بكه‌ن له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی بڕیار‌و چه‌ك و پاره‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه كه ئیتر به‌سه پێویسته ئه‌و داهاته‌ی هه‌یه به باشی كۆبكرێته‌وه‌و كۆتایی به‌گه‌نده‌ڵی بێنن”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: “گۆڕان به‌رپرس نیه له بڕین و پاشه‌كه‌وتی مووچه و یه‌كێك له به‌نده‌كانی رێككه‌وتنمان بۆ چونه حكومه‌ت لابردنی پاشه‌كه‌وت بووه، له‌كۆبونه‌وه‌كانیشدا به ده‌سه‌ڵاتمان وتووه، ئێستاش جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه گرفت و خه‌می بۆ دروستكروین و به دڵنیایشه‌وه هه‌ڵوێستمان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌بێت، جگه له‌وه به‌راستی ئه‌و هه‌نگاوانی هاوێژراون بۆ چاكسازی له ئاستی چاوه‌روانی و خواستی ئێمه‌دا نیه”.