سنور ميديا
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، پاڵپشتییەکی “بەهێز”ی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن، بۆ سەپاندنی یاسا‌و شکۆی دەوڵەت لەعێراق، هاوكات به‌توندیش ئیدانه‌ى ڕوداوه‌كانى دوێنێ‌و شه‌وى ڕابردوش ده‌كات.
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، “بەهێزەوە پاڵپشتی لەمستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق‌و حکومەتەکەی دەکەین، بۆ سەپاندنی یاسا‌و ڕێگەخۆشکردن بۆ هەڵبژاردنێکی پاک‌و ئازاد لەعێراق”.
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشداوە، پاڵپشتییەکی “بەهێز”ی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین، بۆ سەپاندنی یاسا‌و شکۆی دەوڵەت لەعێراقدا.
په‌یامه‌كه‌ى ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دوێنێ چوارشه‌ممه ئاڵۆزیی له‌شارى به‌غدا ڕویدا ئه‌وه‌ش دواى ده‌ستگیركردنى فهرماندهیهكى حه‌شدى شه‌عبى له‌سه‌ر بڕیارى مسته‌فا كازمى‌و دواتریش كاردانه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره توندتر بۆوه تا كارگه‌یشته ئه‌وه‌ى خودى كازمى بڕیارى ئازادكردنى فه‌رمانده‌كه بدات.